ده‌نگی سه‌ربه‌خۆ

ده‌نگی سه‌ربه‌خۆ

فوئاد مەعسوم، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کاندیدی (ی. ن. ک) و لیستەکانی دیکەی کوردی لە پەرلەمانی ئێراق، ئیمڕۆ (٢٤/٧/٢٠١٤) لەلایەن پەرلەمانی ئێراق بە (١٧٥) دەنگ بوو بەدووەم سەرۆک کۆماری کورد لە ئێراق.

خۆم، پڕ بەدڵ حەزم دەکرد هیچ کوردێک دەرنەچێت بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری ئێراق بەتایبەت فوئاد مەعسوم، چونکە لەلایەک ئەگەر هیچ کوردێک دەرنەچووبایە لەوانەبوو کورد بەغدای جێهێشتایە و یەکجارەکی بگەڕابایەوە باشووری کوردستان و وازیان لە ئێراقی گەڕوگوڵ و پڕ لە ئاژاوە بهێنابایە، لەلاکەی دیکەوە چونکە مەعسوم هەم کەسێکی نەزان و هەم درۆزنیشە، کە لە خوارەوەدا ڕوونی دەکەمەوە.

 بۆ خوێندنەوەی گشت بابەتەکە کرتەی لینکی خوارەوە بکە:

 

 

 

دەبوایە یەکێتی نیشتمانی کوردستان د. بەرهەم ساڵحی هەڵبژاردایە نەک د. فووئاد مەعسووم، لەبەر ئەوە د. فووئاد لە خولی پێشووی پەرلەمانی ئێراقدا نەیتوانی بە ڕێژەی یەک کورسی دەنگ بەدەست بهێنێت و لەسەر دەنگ و متمانەی کورسییەکانی دیکە چووە پەرلەمانی ئێراق. بەڵام پێچەوانە بەرهەم ساڵح کەسایەتییەکی خۆشناو و جێی متمانەی خەڵکی کوردستانە و لەوە دڵنیام کە ئەو متمانەیە کە تاکوو هەنووکە خەڵک بە یەکێتی دەکات بەشێکی دەگەڕێتەوە بۆ خۆشناویی د. بەرهەم ساڵح. هەروەها بەرهەم ساڵح کەسایەتییەکە کە لە بنەڕەتەوە لەگەڵ مێژووی یەکێتی نیشتمانی کوردستاندا نەبووە و لەپاش ئازاد بوونی باشووری کوردستان ئاوێڵەی یەکێتی بووە و لە پێوەندی بەو هاوپەیمانییە ئیستراتیژییە کە لە نێوان یەکێتی و کۆماری ئیسلامیی ئێراندا هەیە هیچ بەرپرسیارێتییەک لە ئەستۆ ناگرێت و خۆی لێ بێبەری دەکات، هەر ئەوەش هۆکاری بنەڕەتی ئەوەیە کە هەم کۆماری ئیسلامیی ئێران و هەم بەشێک لە ئەندامانی سەرکردایەتیی یەکێتی دژی ئەوە بوون کە بەرهەم ساڵح ببێتە سەرۆککۆماری ئێراق، دیارە مێژووی پاش ڕۆخانی ڕژیمی بەحسی ئێراق ئەوەی پێشان داوە کە سەرۆککۆمار هیچ لەیەک پێداویستییەکانی کورد لە باشوور دابین ناکات و تەنیا ڕۆڵی مەقەوا دەگێڕێت و بەس موچە وەردەگرێت و کاریگەری ئەرێنی لەسەر دۆخی سیاسیی کوردستان و پرسی نەتەوەیی کورد و کێشەی نێوان کورد و ناوەند دانانێت.

پارتی دیموکراتی کوردستانیش باش لەو هاوپەیمانێتییەی نێوان یەکێتی نیشتمانی کوردستان و ئێران ئاگادارە و هەر ئەوەش هۆکاری ئەوەبوو کە پشتیوانیی لە بەرهەم ساڵح بکات، چونکە ڕوانگەی بەرهەم و بەرزانی لێک نزیکە و لە دەلاقەی کوردستانییەوە کێشە و پرسەکان دەبینن. بەرهەم ساڵح وەک کەسایەتییەکی زانستیی و هاوکات کوردپەروەر و بەخەم بۆ کوردستان بەپێی بەرژەوەندی نەتەوایەتیی کورد لەگەڵ وڵاتانی دەورووبەردا هەڵسووکەوت دەکات و پێوەندی دەگرێت و پتر لەسەر ئەو ڕایەیە کە کورد باشترە لە تورکیە نزیکتر بێتەوە تاکوو کۆماری ئیسلامیی ئێران، چونکە کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕژیمێکی داخراوە و دژوارە کە گۆڕانکاری قووڵ لە سیاسەت و پلانەکانیدا پێک بهێنێت. پارتیش دەمێکە خۆی لە تورکیە نزیک کردووەتەوە و بڕیاری کۆتایی داوە کە لەگەڵ تورکیە بێت، من پێم وایە کە تاکوو هەنووکە ئیستراتیژی پارتی بۆ نزیک بوونەوە لە تورکییە درووست بووە و کاریگەری لەسەر ڕوانگەی تورکیە داناوە و ئیستاش تورکیە وەک ڕابردوو درووست بوونی دەوڵەتی کوردی بە کێشەی قووڵ پێناسە ناکات و تا ئاستێک خۆی لەگەڵ دۆخی سیاسیی ناوچەکە گونجاندووە و ڕێکخستووە.

بۆیە د. بەرهەم لەگەڵ ئەو بۆچوونەی بەرزانی دایە کە دەبێ کورد تەنیا یەک وڵاتی دەورووبەر هەڵبژێرێت و بەرژەوەندییەکانی هەرێمی کوردستانی لەگەڵدا ڕێک بخات، چونکە پێوەندی قووڵ لەگەڵ وڵاتێکی وەک کۆماری ئیسلامیی ئێران قورس لەسەر کورد دەکەوێت و ئێران ڕژیمێکی فڕتوفێڵ کەرە و کورد لە ئۆوەی ئێران نایەت. بەڵام تورکیە بەرەو گۆڕانکاریی قووڵ هەنگاو دەنێت و ئاسۆی کورد لەو وڵاتە ڕوونترە تاکوو ئێران. هەنووکە تورکیە لەگەڵ ئەوە ڕاهاتووە و لەسەر ئەو ڕایەیە کە کورد نەتەوەیەکی سەربەخۆیە، بەڵام کۆماری ئیسلامیی ئێران تاکوو ئیستاش کورد وەک تیرە و لەقێک لە فارس پێناسە دەکات.

کۆماری ئیسلامیی ئێران و باڵێکی نێو یەکێتی و بەشێکی سەرەکیی لە شیعەکانی ئێراق بەتاییبەت نوری مالکی هەر هەموو دەستی یەکیان گرت و د. فوئاد مەعسوومیان لەسەر کورسی پووچی سەرۆککۆماری دانا. بەوەش کورد بۆ ماوەی چوار ساڵی دیکە بەو کورسییە دڵ خۆش بوو و لە بەشێک لە درووشمە سەرەکییەکانی خۆی پاشەکشەی کرد. د. فوئاد سوێندی بەوە خوارد کە پارێزەری یەکێتی خاکی ئێراق بێت. ئەمەش بە کردەوە بۆچوونی تەنیا باڵێکی یەکێتییە و نوێنەرایەتیی ڕای تێکڕای سەرکردایەتیی ئەو حیزبە ناکات و لە کوردستانیش کۆمەڵانی خەڵک لەگەڵ ئەو چەشنە لە سوێندخواردن نین و پشتیوانی لەو سیاسەتە ئێراقییە ناکەن، دەبوایە د. فوئاد سوێندی بەو چەشنە بخواردایە کە پارێزەری دیموکراسی و ڕای تێکڕای نەتەوەکانی جیاوازی ئێراق دەبێت و باییخ بە بەرژەوەندی سەرجەم نەتەوەکانی ئێراق دەدات. بەڵام ئەو چەشنە لە سوێند خواردنی فوئاد مەعسووم لە قازانجی شیعە و کۆماری ئیسلامیی ئێران تەواو بوو.

لە ڕاستیدا بەرهەم ساڵح لە ژێر کاریگەری بەڕێز جەلال تاڵەبانی بووبە ئەندامی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان، بەڵام مام جەلال ئەم بەرهەمەی ئەمڕۆی بەدڵ نییە، مام جەلال بەرهەمێکی دەویست کە هەمیشە باییخ بە ڕۆڵی ئێران لە ناوچەکە بدات و خۆی لە کۆماری ئیسلامیی ئێران نزیک بکاتەوە، بەڵام بەرهەم ساڵح پێچەوانەی ئەو خوازەی مام جەلال هەنگاوی هەڵنایەوە. دیارە مام جەلال و بەشێک لە یەکێتی بەوەفان و هاوکارییەکانی ئێران لەبیر ناکەن و هێزی ئەمڕۆی یەکێتی لە گۆڕەپانی کوردستان و ئێراق و ناوچەکە لەو هاوکارییانەی ئێراندا دەبینن کە لە ڕابردوودا پێشکەشی ئەو حیزبەی کردووە، بەڵام بەرهەم ساڵح نەوەی ئەو قۆناغە نییە و لەو بارودۆخەدا نەژیاوە و ئەندامی یەکێتی نەبووە، تا ئاستێکیش بەرهەم سیاسەتمەدارێکی ڕەئالیستە کە پتر لەژێر کاریگەری دۆخ و قۆناغ دایە تاکوو ڕابردوو و مێژوو و هەست. بۆیە دەڵێم باڵە نەتەوەییەکی یەکێتی ئەمڕۆ لاوازە و باییخ بە ڕۆڵ و پێگەی نادرێت و ماوەتەوە ئەوە کە بەرهەم بڕیارێک دەربکات و خۆی یەکلایی بکاتەوە.

ئاماژەکانی بەڕێز مەسعوود بەرزانیش بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی وەک دەردەکەوێت پووچ دەردەچێت و کەس بە هانای داواکەیەوە نەهات و ئەویش بە تەنیا مایەوە و هەنووکە قسە و باس لەسەر ئەوەیە کە چۆن ئێراقی نوێ سەرلەنوێ دابڕێژرێتەوە، سەرکردایەتی کورد لە هەرێمی کوردستان چاویان لە قسەی وڵاتانی دەرەوەیە و وڵاتانی دەرەوەش پێداگری لەسەر بەرژەوەندییەکانی خۆیان دەکەنەوە، کورد نابێ چاو لە زمانی وڵاتانی دەرەوە بێت، ئەگەر دەوڵەتی کوردی دامەزرا ئەوا بێ گومان هیچ وڵاتێک دژایەتی ناکات و بگرە پشتیوانیشی لێ دەکەن. بەڵام وەک هێمای بۆ دەکرێت ڕوانگەی وڵاتانی ئەورووپی و ئەمریکی و ئاسیایی بۆ کورد گرینگ نییە و باییخی پێ نادرێت، بەڵکوو ئەوە ڕوانگەی وڵاتانی وەک ئێران و حوکوومەتی ناوەند و سووریە و تورکیەیە کە بۆ سەرکردایەتیی کورد گرینگە و جێی باییخە. بۆیە دەڵێم ئەگەر کورد چاوی لە ڕوانگە و زمانی وڵاتانی وەک ئێران و سووریە و حوکوومەتی ناوەندی بێت، سەدان ساڵی دیکەش خەونی دامەزرانی دەوڵەتی کوردی بەدی نایەت.

چونکە وڵاتێکی وەک ئێران چ کۆماری ئیسلامیی بێت یانخود هەر سیستەم و دەسەڵاتێکی دیکەش لەو وڵاتە دەسەڵاتی بەدەستەوە بێت و حوکم بکات لەگەڵ دامەزرانی دەوڵەتی کوردی نییە، چونکە دامەزرانی دەوڵەتی کوردی بەواتای هەڵوەشانەوەی جوگرافیای سیاسیی ئێران دێت و هانی نەتەوەکانی کورد و دیکە لەو وڵاتە دەدات کە هەوڵی دامەزراندنی دەوڵەتی نەتەوەیی بدەن.

لە کۆتاییدا دەڵێم ئەمجارەش پشتێنەی شیعە بە سەرۆکایەتی ئێران بە سەر پارتی و بەشێک لە یەکێتی و نەتەوەخوازانی کورددا سەرکەوت و پاڵێوراوی ئێران و شیعە بووبە سەرۆککۆمار و پێچەوانەی ویستی پارتی و بەشێک لە یەکێتی کە خۆی لە بەرهەم ساڵح دەبینییەوە، پاشەکشی پێکرا.

 

 

پێشتر لە ھەڵوێستنامەیەكدا تێڕوانینی خۆمان [سەکۆی ئەنارکیستانی کوردستان] لەبارەی جەنگ و ھێرشی داعش و كێشمەكێشی ڕامیارانی سوننە و شیعە لەسەر دەسەڵات خستەڕوو، لێرەدا ھەوڵی خستنەڕووی ھەڵوێستمان لەمەڕ ئاكامی نەخشەی ڕامیاران و جەنگ دەدەین.

بە تێڕوانینی ئێمە لە ساڵی ١٩٩١ بەملاوە عیراق وڵاتێكی یەكپارچە نەبووە، بەتایبەت پاش ڕوخانی ڕژێمی دیكتاتۆریی پێشوو و داگیركردنی لەلایەن ھێزە ھاوپەیمانەكانی ئەمەریكاوە لە ساڵی ٢٠٠٣دا، كە بەكردەوە عیراق بەسەر سێ ناوچەكەدا دابەشبووە؛ ھەرێمی كوردستان بەو جۆرەی كە لە ڕاپەڕینی ئازاری ١٩٩١دا سەربەخۆیی خۆی بەدستھێنا، تا ئێستاش بە جۆری فیدراڵی دەوڵەتیی سەربەخۆیی لاوەكی خۆی ھەبووە، ناوچەی سوننەنشین بەردەوام لەتەك حكومەتی نێوەندیدا لە كێشەدابووە و لە ھەموو خزمەتگوزاریی و گرنگیپێدانێك بێبەشبووە، ناوچەی سێیەم، ناوچەی دەسەڵاتی فەرمانداریی نێوەندییە، كە جڵەوی لە دەست ڕامیارانی زۆرینەی شیعەدایە.

سەرباری ھەموو ھەوڵ و پیلانە ڕامیارییەكانی دەسەڵاتخوازان، ھێشتاكە خەڵكی عیراق [ئەوانەی كە بێدەسەڵاتن] لە باكوورەوە تا باشوور لەڕووی پەیوەندی كۆمەڵایەتییەوە پێكەوە دەژێن، ھەرچەندە لە ماوەی نیو سەدەی ڕابوردوودا بەردەوام باجی كێشمەكێش و دەمارگیریی ڕامیاریی و تەقینەوە و جەنگ و ئەنفال و كیمیاباران و ڕاگواستن و سووتاندنی گوند و شارۆچكەكانیان داوە و قوربانی جەنگی دەسەڵاتخوازانەی پارتە ڕامیارییەكان بوون.

بەڵام تەقینەوەی ئەم جارەی ململانێ سەربازییەكانی دەسەڵاتداران و دەسەڵاتخوازان بە جێیەك گەییشتووە، كە ئایەندەی ئەم دەڤەرەی خستووەتە سەر دوویانی جەنگ یا جیابوونەوە، كە لە ھەر دوو بارەكەدا لێكدابڕینی ڕیزی خەڵكی ژێردستەیە بە قازانجی دەسەڵاتداران و دەسەڵاتخوازان، ئەگینا لە دەرەوەی كێشمەكێش و كیندەدۆزی ڕامیاران و دەسەڵاتداران، خەڵكی ئاسایی بێدەسەڵات، ھیچ كێشەیەكی لەتەك ھاوسێ و ھاوكار و ھاپۆل و ھاودەم و ھاوەڵەكانیدا نییە و پرسە کۆمەڵایەتییەکان و خواستە هاوبەشەکان بەسەر دەمارگیریی خێڵەکیی و نەتەوەیی و ئایینیدا زاڵن.

ھەڵبەتە، بۆ ئێمە ئەناركیستەكان ڕێگەی سێیەم ھەردەم بوونی ھەیە و پێشنیارە، كە ڕێكخستنەوەی كۆمەڵە لەسەر بنەمای پێكھێنانی ھەرەوەزیی و كۆمونە ئازادەكان، كە بە خۆبەڕێوەبەرایەتی سەربەخۆ لەسەر بنەمای دێمۆكراسی ڕاستەوخۆ پشتئەستوور بێت. بەڵام بەداخەوە لەم ساتەدا كە ھێزەكانی دەوڵەت و میلیشیاكان لە ھەوڵی كۆمەڵایەتییكردنەوەی جەنگی دەسەڵاتخوازانەیاندان، ھێزی كۆمەڵایەتیی جەماوەر یا لە ناھوشیارییدا بەسەر پارتییەكان و میلیشیاكاندا دابەشبووە یا پڕشوبڵاو و ناھوشیار و گیریخواردووە. لەبەرئەوە ئەگەر لە باری ناھوشیارییشدابێت، باشترین ئەڵتەرناتیڤ ئەوەیە، كە  بڕیارەكان بۆ خودی جەماوەر بگێڕینەوە، تەنیا لەیەك باردا نەبێت، كە بڕیاری جەنگ و قوربانیبوونە بۆ سەروەریی سەرمایەداران و ڕامیاران، ئەگینا لەم ساتەدا ھەر شتێك كە بەر لە ڕوودانی جەنگی نێوان ئێتنی و مەزھەبەكان بگرێت، وەك ھەنگاوی یەكەم بۆ دەربازبوون لە ماڵوێرانییەك كە لەوانەیە جینۆساید و كۆمەڵكوژیی ملیۆنی لێبكەوێتەوە، پەسەندترە. بەتایبەت ئەوەی كە لە مێژووی ڕژێمە یەك لە دوای یەكەكانی عیراقدا بینەری جەنگی  (٣٠) ساڵەی ڕژێمەكان دژی سەربەخۆخوازی كوردان و جینۆسایدی سەدان ھەزاری گوندنشێنانی كوردین بەناوی ئەنفال لە ساڵی ١٩٨٨ و كیمیارانی چەندین گوند و شارۆچكەی كوردنشین و سووتاندنی زۆنگاوە شیعەنشینەكانی خوارووی عیراق بووین و ئەوەی كە ئەم ڕۆژە لە ڕووداندایە درێژكراوەی ھەمان ڕابوردووە بە پشتیوانی دەوڵەتانی ناوچەكە و سەروران و دەسەڵاتخوازانی نێوخۆی عیراقە و پارتییە ڕامیارییەكان لەپێناو گەییشتنیان بە دەسەڵات، لە كۆمەڵایەتییكردنەوە و ڕەھەند [بوعد] پێبەخشینی كینەدۆزی و كوشتاردا ڕۆڵی سەرەكی دەبینن و پیادەكەری ڕامیاریی نیئۆلیبرالیزم و نەخشە ئابورییەكانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی و بانكی جیھانی و زلھێزە داگیركەرەكانن.

- ئەگەرەكانی جیابوونەوە

لێرەدا پرسیارێك یەخەی ئێمە دەگرێت، دەسەڵاتدارانی ھەرێمی كوردستان چ دەوڵەتی سەربەخۆی بۆرجوازی كوردیان ھەبێت یا حكومەتی ھەرێمیی وابەستەی عیراق، وەك دەوڵەتەكانی ناوچەكە و حكومەتی نێوەندیی عیراق، چەوسێنەری كرێكاران و خەڵكی زەحمەتكیشن و نوێنەرایەتی زلھێزەكان و كۆمپانییە جیھانخۆرەكان دەکەن. لەبەرئەوە لە بارێكی ئاوا دەوڵەتبوونیان نابێتە ھۆی دەسەڵاتێكی توندتر یا نەرمتر، بەڵكو بە ھەمان شێوەی تا ئێستایان درێژە بە چەوسانەوە و دستەمۆكردنی ژێردەستانی ئەم دەڤەرە بۆ بەرژەوەندی ئابووریی و ڕامیاریی زلھێزەكان دەدەن.

ڕاستە جیابوونەوەی بەشەكانی عیراق دەبێتە ھۆی لەیەك دووركەوتنەوەی خەباتی چینایەتی ژێردەستانی دەڤەرەكان، بەڵام لە ڕاستیدا لە پاش خەباتی كرێكارانی (گاورباغی) و ھاوخەباتی ساڵانی پەنجاكانی سەدەی ڕابوردوو، ئیدی لە سەرەتای ساڵانی دەھەی شەست بەملاوە ڕیزی چینایەتی ژێردەستان ھەردەم لەژێر كارایی جەنگ و كێشە ڕامیارییە ئێتنی و مەزھەبییەكاندا لە یەكترازاندا بووە و بەداخەوە لە ئێستادا لەژێر كارایی ڕووداوەكاندا ھێندەی دیكە  ئەو بارە خراپتر بووە. ئەمەش ئەگەری پەرەسەندن و ھەڵگیرسانی جەنگی ھەمەگیر و كۆمەڵایەتییبوونەوەی ڕەھەندەكانی زاقتردەكاتەوە، ھەڵبەتە بێجگە لەوەی كە لە كۆتایی جەنگی (عیراق-ئێران)ەوە دەزگە سیخورییە جیھانییەكان بە ھەموو شێوەیەك خەریكی پێكھێنانی باندە مافیایی و دەستە تیرۆریست و گروپە مەزھەبی و ڕامیارییە توندڕەوەكانن و لە ڕێگەی ئەوانەوە زەمینە بۆ جەنگە ناكۆتاكان خۆشدەكەن.

لە بارێكی ئاوادا كە ئەگەری جەنگی كۆمڵكوژییانە لە یەكگرتنی ڕیزی چینایەتی زیاترە، لەوانەیە ڕاپرسی (ڕیفراندۆم)ی خەڵكی لەسەر بڕیاردان لەسەر پرسەكان، باشترین و ئاوەزگیرانەتربێت، ھەرچەندە بە حەز و ئارەزوومەندیی ئێمە نییە و ئێمە خوازیاری بڕیاردانی سەربەخۆی جەماوەررین لە دەرەوەی پێشنیار و نەخشەكانی ڕامیارانەوە و لە (٩) ساڵی ڕابوردوودا ھەوڵ و بانگەوازی ئێمە بۆ خەباتی سەربەخۆی جەماوەریی و پێكھێنانی ھەرەوەزییە گەلییەكان و فێدراسیۆنە ئازادەكان و یەكگرتنەوەیان بووە لە كۆنفیراڵییە ناوچەیی و ھەرێمییەكاندا، بەڵام لەبەرئەوەی كە مەترسییەكان لە ئومێدەكان زەقتر و دەركەوتەترن، باشترین ھەڵبژێر بڕیاردانی ڕستەوخۆی دانیشتووانی ھەرێمەكانی عیراقە لەسەر داھاتووی خۆیان.

لە بارێكی ئاوادا ئێمە چاوەڕێی بڕیاردانی خەڵك لەسەر بنەمای پاگەندەی ژەھراوی ڕامیاریی لایەنە دەسەڵاتخوازەكان نامێنینەوە و لە ھەنگاوی یەكەمدا ئەركی سەر شانمانە كە لە مەیدانی پاگەندەی بەردەوامەوە دژی ھەوڵ و پاگەندەی نوێڼەرانی لیبراڵ و ناسیونالیست و مەزھەبیی بۆرجواكان، كار بۆ پێكھێنانی ڕێكخراوە سەربەخۆ جەماوەرییەكان و گروپە خۆجێییەكان و خۆبەڕێوەبەرایەتییە گەلییەكان و جێخستنی بنەماكانی دێمۆكراسی ڕاستەوخۆ بكەین، چ وەك بەرپەرچدانەوەی پیلانەكانی ئێستا و چ وەك ئامراز و مەیدانەكانی خەبات لە داھاتوودا.

ھەڵبەتە ئەمە بەواتای پەسەندکردن و پەسەندبوونی سەرەنجامە نەخواراوەكان نییە، بەڵكو بۆ ئێمە خەباتكارانی دژی سیستەم و سەروەریی چینایەتی، ژێردستی ھەر دەوڵەت و فەرمانداریی [حكومەت] و ڕێكستڼێكی قوچكەیی بین، خەباتمان لەپێناو كۆمەڵی ئەناركیدا ناوەستێت و لەو ساتەوەش كە عیراق بەسەر چەند دەوڵەتی جیاوازدا دابەشببێت، ئێمە وەك ئێستا لەسەر تێكۆشان و پەرەدان بە چالاكییەكانمان بەرەدەوام دەبین و لە ھەر شوێن و گۆشەیەكی ئەم جیھانەدا بێت، بە ھەمان گیانی ھاوخەباتی چینایەتی و ئەناركییەوە، بە ھاوپشتی ھەمیشەیی و بەردەوام لەتەك هاوڕێ و هاوچێنە عەرەبزمان و  تورکزمان و فارسیزمانەکانمان، خۆمان لە ڕیزی خەباتكارانەی ئەواندا دەبینین و وەك ئێستا خۆجێی چالاكی دەكەین و گەردوونی بیردەكەینەوە و خەبات بۆ جیھانێكی خاڵی لە سنوور و سەروەریی  و مشەخۆریی دەكەین.

- ڕیفراندۆمی ئازاد

پێش ھەموو شتێك ئێمە لەوە دڵنیایین، كە لە سایەی سەروەریی چێنایەتیدا ھیچ كات ئەگەری ڕوودانی ڕیفراندۊمی ئازاد بوونی نییە، چونكە بەرلەوەی كە بڕیاری ڕیفراندۆمەكە بدرێت، ئامانجەكانی ڕیفراندۆمەكە بەگوێرەی بەرژەوەندی چینی بۆرجوا و دەسەڵاتداران و ڕامیاران داڕێژراون و ھیچ پەیوەندییەكیان بە خواست و پێداویستییەكانی ژیانی ڕۆژانەی خەڵكەوە نییە. لەبەرئەوە تەنیا كاتێك دەكرێت و لە توانادا ھەیە كە ڕیفراندۆمێكی ئازاد ڕووبدات، كە تاكەكانی كۆمەڵ لە ڕووی ئابوورییەوە سەربەخۆبن و لە ڕووی دەسەڵاتەوە یەكسان بن و مافی خۆبەڕێوەبەریی و  بڕیاردانیان ھەبێت، هەروەها ڕاگەیاندن لە چنگی دەوڵەت و پارتییەكان ڕزگاربووبێت.

لەبەر ئەو ھۆیانەی سەرەوە، ڕیفراندۆمێك كە بڕیارە لە ھەرێمی كوردستان یا ھەر ھەرێمێكی دیکەی عیراقدا بەرپابكرێت، ناتوانێت ئازاد و لە دەرەوەی ویست و بڕیاری سەروەران و زلھێزەكانی جیھان بێت. لە ھەرێمی كوردستاندا لە دوو دەھەی ڕابوردوودا چەند جار ڕاپرسی ئەنجامدراون، بەڵام لەبەرئەوەی كە لە بەرژەوەندی زلھێزە داگیركەرەكانی عیراق و خودی دەسەڵاتدارانی ھەرێمی كوردستان نەبوون، سەرەنجامەكان فڕێدراونەتە سەبەتەی زىڵی پارلەمان و ڕامیارانەوە.

بەڵام هەرگیز ئەمە بەو واتایە نییە، كە ھێزە ئازادیخواز و سۆشیالیستخوازەكان نەتوانن ھاوكێشەكان پێچەوانە بكەنەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر لەسەر بنەمای خەباتی سەربەخۆ و میكانیزمگەلێكی شۆڕشگێڕ [دژە-سیستەم/دژەباو] خەبات و چالاكی بۆ ھەڵخڕاندنی ڕای گشتی و وروژاندنی خودھوشیاریی تاك و كۆمەڵە سەربەخۆكان بكرێت، دەتوانرێت سەرەنجامێكی دیكە ھەبێت، بۆ نموونە ئەگەر ئاراستەی ڕاپرسییەكە دژی ئامانجە گەلییەكانی چین و توێژە بندەستەكان بن، ئەوا بە بایكۆت یا بەشداریكردن بە كارتی سپی، دەتوانرێت ڕەوایەتی و سەركەوتوویی ئامانجی گڵاوی ڕامیاران پووچەڵبکرێتەوە.

ڕیفراندۆمێك كە لە ئێستادا ڕامیاران پێشنیاریدەكەن، لە بۆ ھەڵبژاردنی جۆری ڕێكخستن و شێوازی بەرھەمھێنان و خۆبەڕێوەبردن و چێكردنی كۆمەڵگەی ئازاد و کۆمەڵی ھەرەوەز نییە، بەڵكو بۆ دیاریكردنی سنووری دەسەڵات و سەروەریی بۆرجوازی و ڕامیارانی سوننە و شیعە و كوردزمانە، كە سەرەنجام ھەر بەردەوامیی بە سیستەم و سەروەریی چینایەتی و مشەخۆریی ڕامیاران و كۆیلەمانەوەی ئێمەی ژێردەستە بە سوننە و شیعە و و كوردزمانەوە، دەبەخشێتەوە.

- دەوڵەت؛ ھەرێمیی ، نێوەندیی ، جیھانیی ؟

پێش ھەموو شت ئێمە دەوڵەت و بیرۆكەی دەوڵەتێك كە پاگەندەی بۆ دەكرێت ڕەتدەكەینەوە، نەك لەبەرئەوەی كە واژەی فریودەرانەی "كوردی" دەكرێتە پاشكۆی، نەخێر. لەبەرئەوەی كە دەوڵەت ھیچ كات ناتوانێت كوردی، عەرەبی یا ئینگلیزی بێت، بەواتایەكی دیكە دەوڵەت وەك پاگەندەی بۆ دەكرێت، پارێزەر و ڕێكخەری بەرژەوەندی و ژیان و كاروباری خەڵكی نییە، بەڵكو  دەوڵەت ئامرازی سەركوتی چین و توێژە كوردزمان و عەرەبزمان و ئینگلیززمان و...تد و بەكردەوە لە ژیانی كەتواریی ڕۆژانەی خۆمان و لە ئەزموونە مێژووییەكانی ھاوچینانماندا دەیبینین، دەوڵەت ڕێكخراوی یەكخستن و تەباییپێدانی خواست و بەرژەوەندی و ویستی [ئیرادەی] سەرمایەدارانی سەروەر و ڕامیارانی مشەخۆرە بۆ سەركوتكردنی یاخیبوونی چەوساوان و كۆیلەڕاگرتنیان.

لەبەرئەوە، ئێمە دەوڵەت لە ھەموو شێوە و قەبارە و بە ھەموو جۆرەكان و ڕەنگەكانییەوە ڕەتدەكەینەوە، لە بەرامبەردا خوازیاری كۆمەڵگە ئازادەكانین، كە لەسەر بنەمای ھەرەوەزیی كۆمەڵایەتی و سەربەخۆیی ئابووری و یەكسانی دەسەڵات و دادپەروەریی و ھاوپشتی جیھانی پێكدێن و یەكگرتن و جیابوونەوە و بڕیاردانیان لەسەر بنەمای پێكھاتە و ڕێكخستنی ئاسۆیی فێدراسیۆن و كۆنفێدراسیۆنە پشتبەستووەكان بە دێمۆكراسی ڕاستەوخۆ و سەربەخۆیی تاك و كۆمیونیییەكان دێتەدی.

لەسەر ڕۆشنایی ئەو تێڕوانین و بنەمایانەی سەرەوە، ئێمە هەردەم دژی دەوڵەت پاگەندە دەكەین و ئەگەر لە ئێستادا خەڵكی بندەست دەوڵەتی بۆ لەنێونەجێت، ئەوا خوازیاری ئەوەین كە بەلایەنی كەمەوە ھەندێك داخوازیی و مافە سەرەتاییەكان و ئازادییەکان تاكی بێدەسەڵات مسۆگەربكرێن، لەوانە :

-  یەكسانی و ھاومافیی گشت ئێتنیی و كۆمەڵە ئایینییەكانی چوارچێوەی ئەو دەوڵەتە ئەگەرییە بەناوی كوردەوە.

-  یەكسانی ڕەگەزیی و بنەماییكردنی مافی منداڵان و دەستكۆتاكردنی ئایین و پارتە ڕامیارییەكان لە ژیانی خەڵكدا.

- سەپاندنی ئازادییە كەسیی و جڤاكییەكان : خۆڕێكخراوبوونی سەربەخۆ و ئازادی پێكھێنانی ھەرەوەزییەكان و ئازادی چۆنیەتی ژیان و ڕادەربڕین و نووسین و ڕەخنەگرتن و خۆنیشاندان و بڕیاردانی تاك و كۆمەڵەكان لەسەر ژیانی خۆیان.

-  ھەبوونی مافی خۆبەڕێوەبەرایەتی سەربەخۆی جڤاكی ناوچە و ھەرێمەكان ... .

-  ئازادی ھەڵبژاردن و بەكاربردنی زمانی دایكی ھەر گروپ و ئێتنییەك وەك زمانی كارگێریی و پەروەردە و خوێندن و ڕاھینان و پەیوەندی.

-  مسۆگەریی مافی جیابوونەوە و یەكگرتنی ھەر ناوچە و ھەرێمێك لەتەك ئەوانی دیكەدا...

-  ڕێكخستنی خۆبەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵەکان لەسەر بنەمای ئۆتۆنۆمی كۆمیونیتی و ناوچەكان ...

-  ھەڵوەشاندنەوەی خەرج و مووچەی تایبەتی پارتییەكان و ڕامیاران و دەزگە ئایینییەكان و لابردنی لەسەر ھەزێنە و داھات و سامانی كۆمەڵ.

-  سەندنەوەی بەرتەریی ئابووریی و خانەنشینی تایبەتی ڕامیاران و پۆستی سەرۆكایەتی و مووچە و خانەنشینیی پاشایانەی ئەو ...

-  سەندنەوەی شاخ و دەشت و گرد و زەوییەكان و كەرتەكانی بەرھەمھێنان لە كۆمپانییە پارتیی و تایبەتەكان و گێرانەوەیان بۆ سەر دارایی كۆمەڵایەتی/ گشتی.

-  دەستكۆتاكردنی كۆمپانییە جیھانخۆرەكان و سندوقی دراوی نێودەوڵەتی و بانكی جیھانی و زلھێزەكان و دەوڵەتی نێوەندی ...

-  دابینكردنی مافی پەنابەریی و ھاوتایی لە نێوان گشت دانیشتووان لە ھەر ڕەگەز و نەژاد و ئێتنیی و ئایین و...تد و ھەڵوەشاندنەوەی یاسای ڕەگەزنامەی پلە یەك و پلە دوو، یاساخبوونی دیپۆرتكردنەوەی ھەر پەنابەرێك

-  یەكسانی ھەمە لایەنە لە ماف و كرێ و یەکسانیی ھەلی كار لە نێوان كرێكارانی نیشتەجێ و كرێكارانی كۆچەر...

-  ..... ھیدیكە ....

 

وەك پێشتر گوتمان، ئێمە خوازیاری كۆمەڵی سۆشیالیستی/ ئەناركین و ھەموو سیستەمێكی ڕامیاریی و سەروەریی ھەر كەسێك بەسەر ئەوانی دیکەدا ڕەتدەكەینەوە. ھەروەھا خوازیاری پێكەوە ژیان و مانەوە و ھاوخەباتی ھەمووانین، بەڵام ئەگەر مانەوە و پێكەوەژیانی پێكھاتەكانی عیراق لەبەردەم ھەڕەشەی جەنگی خێڵەكی و ئایینی و نەتەوەییدا بێت، ئەوا لەبەر دووبارە نەبوونەوەی نەھامەتیی و كۆمەڵكوژییەكانی بۆسنە و ھەرزەگوین و ..تد، كە ھەموو كات باندە مافییەكانی سەرمایەداری زەمینەیان بۆ خۆشدەكەن، ڕەوایەتی بە بڕیاردانی ھەمووانیی دانیشتوانی ھەرێمەكانی عیراق لە ڕیفراندۆمی ئازاددا دەدەین و ئەگەر لە سەرەنجامی ئەو ڕێكفراندۆمەشدا چین و توێژە بندەستەكان لە ئاستی خودھوشیاریی و خۆبەڕێوەبەرایەتی سەربەخۆی كۆمیونیتی  و ھەرەوەزییەكانی خۆیان نەبن، ئەوا ھەوڵ بۆ دروستكردنی فشار لەسەر دەوڵەتی نێوەندی و ھەر دەوڵەتێكی دیكە كە بڕیارە دروستبێت، دەەین، تاوەكو بە ھەر رادەیەك كە ھەوڵ و خەباتی چەوساوان لە توانایدا ھەیە،  سنووری دەسەڵاتداریی  سەروەریی و مشەخۆریی سەرمایەداران و ڕامیاران بەرتەسك بكەینەوە و پانتاییەك بۆ ڕێكخستنی ژیانمان بەو جۆرەی كە دەمانەوێت، دابینبكەین.

 

نا بۆ دەوڵەت و سیستەمی ڕامیاریی

نا بۆ كۆمەڵگەی چینایەتی و جەنگی كۆمەڵایەتی

بەڵێ بۆ خەبات و جەنگی چینایەتی

بەڵێ بۆ پێكەوەژیان و تەبایی ھەموو ئێتنیی و ئایینداران و چین و توێژە پڕۆلیتێرەكان

 

سەكۆی ئەناركیستانی كوردستان

٥ی جولای ٢٠١٤

 

 

 

 
 
سڵاو
لەم رۆژانەدا هۆنراوەیەکی مامۆستا پەشیوم لە فەیس بووک بەرچاو کەوت، کە بۆ غەزەی ووتبوو، بە جۆرێک کە تووشی سۆکی کردم، بروام نەبوو کە ئەوە مامۆستا پەشیو ووتبێتی، کە دەخوازێت ببێت بە سەلاحەدین بۆ راماڵینی ئیسرائیل، لەکاتێکدا میللەتەکەی خۆی لەبەردەم شاڵاوی موریدانی عمرو عەلیدا لە بەردەم مانو نەماندایە، کە هەموو ئەوانە دۆستگەلی گروهی حەماس ن و بەو موعجیبن، کە بزووتنەوەی رەوای رزگاری خوازی فەلەستینیان بە بن بەست گەیاندوە بەهۆی کارە تیرۆریەکانیانەوە، هەموو کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی نەفرەتیان دەکەن، کە چ گروپێکی شەرخوازو گوێ نەبیستە.
مامۆستای بە رێز، نموونەی شیعری مقاوەمەت و راپەرین و بەرخوردان، مامۆستای دژی گەندەڵی، زۆر بەداخەوە، زاتێکی وەک تۆ ، ناوی کەسێکی وەک تۆ لەلایەن ئەدەبیاتی عەرەبیو تەنانەت مقاوەمەتیشیانەوە، بە لاوەکانیان ئاشنا نەکراوە، بەڵام زۆرینەیی خوێنداکارو رۆشنبیری کورد ناوی مەحمود دەروێش ئەزانن، کەجی نازانم تۆ بۆ وا دڵسافانە فرمێسک دەڕێژیت بۆ گروپێکی شەرانی وەک حەماس، کە هۆکاری بەکوشتدانی ماناڵانی غەزەوە ئیسرائیلیشە. ئەوشەرە حەماس دەیکات تەنها بۆ خۆ زیاتر زاڵکردنی خۆیەتی بەسەر باڵی رزگاری خوازی بزووتنەوەی فەلەستین کە دەیانەوێت، بەئاشتی بژین لەگەڵ سنووری ئیسرائیل دا ، ئەوپەیامە بەڕیز یاسر عەرەفات بە جدی کاری بۆدەکرد لە دوای گەڕاندنەوەی بزووتنەوەکە بۆسە ر ئەرزی فەلەستین لە هەندەران، بە ڕیکەوتنی لەگەڵ ئیسرئیلدا.

بە داخەوە بۆ مامۆستا پەشێو کە بەو جۆرە خۆی پەشۆکاندوە بۆ توند رەوانی حەماسی تیرۆریست و مناڵ بە کوشتدان. مامۆستا نازانێ کە حەماس رابەرەکەی شێخ یاسین بوو کە مناڵانی گەلی فەلەستینی لە خشتە دەبرد لە ژێر ناوی غەزاو شەری کوفاردا تی ئن تی لێ دەبەستن و دەیناردنە ناو پاس و بازارەکانی ئیسرائیل و لە شوێنە گشتیەکاندا خۆیان دەتەقناندەوە، نەک لە سەربازگەکاندا. لەوەش زیاتر گروپی حەماس لە درێژایی ژیانیدا دانی بە بوونی کوردا نەناوە بە کۆمکاری عەرەبیشەوە، ئیتر بۆ خۆزگە دەخوازیت، دەست بەسرواو نەبیت تۆش وەک سەلاحەدینی گۆر بەگۆر ئەو سەلاحەدینەی کە دین و ئاین وەها کاسی کردب وو گیانی کورد بوونی لە بیر چوبوەوە، ئیستاش ئیسرائیل بێ شەرمانە و راستەو خۆ پشتگیری لە دۆزی تۆ دەکات، ئیتر بۆ دەتەوەێت ببیتە سەلاحەدین لێیان، مامۆستا خۆزگا هۆنراوەکەت بە جۆرێک بوایە کە شەرەکەی وەها تەعبیر نەکردایە، ئەو ئیسرائیلە شێتانە شەر ناکات وەک ئەوەی حەماس عەشوائی رۆکێت دەهاوێژێت، بەڵام ئیسرائیل پێشتر وریاکردنەوە دەهاوێژێت، ئەوەش دەزانێت کە چۆن حەماس بەعس ئاسا قوتابخانەوو شوێنە گشتیەکانی بۆ مەبەستی سەربازی خۆیان بەکار دەبەن، مامۆستای بە ڕێز وریا بەرەوە بۆ گەلی خۆت بگری، کە یەک عەرەبی دەسەڵاتدارو بێ دەسەڵات، تۆیان وەک دەوڵەت قبوڵ نیە ئیتر بۆ خەمی دەستە وەستان بوونت دەریژیت، گەلی کوردمان لە رابوردودا چەندەها خۆبەخشی- فیدائی دەنارد بۆ فەلەستین ، بەڵام نە من وە نە تۆش یەک فیدائی عەرەبت لە شۆڕشی کۆنو نوێدا نە دیوە، وە نەک یارمەتی مرۆییی و پزیشکیش، لە کیمیا برانی هەلەبجەو کوردوستاندا تەنها دوو ووڵاتی وەک ئیسرائیل و یابان یارمەتیان پێسکەشی کورد کرد وە یەک ووڵاتی عەرەب یو ئیسلامی تیا نەبوو، ئیتر ئەو خەمبار بوونەت لەچیە، لە راستیدا کوژرانی مناڵانی غەزە بەدەستی ئیسرائیل خەتای حەماسە، حەماسێک هەموو کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی داوای ئاگر بەسی لێ دەکەن کەچی مل نادات هەر داوای لەناوبردنی ئیسرائیل دەکات، ئەوەش مەحاڵە ئیسرائیلئس تووشی جینۆسایتبوە، خۆت باشدەزانیت، شۆڕشگێریەکەت بەم هۆنراوەیەت، لە باییەکەی دابەزاندوە.بەداخەوە خۆزگە خواستنی مامۆستا پەشێو بۆ ئەوەی وەک سەلاحەدین رایان ماڵێت، رێک وەک فەرمودەکەی ئەحمەدی نەژاد وا بوو، کە دەیووت دەبێت ئیسرائیل لەسەر نەخسەو زەمین بسرینەوە.

 

 

 

ماڵبات ، عێل و عەشرەت  هەروەها گەل و میللەت  ئەمانە تەواوکەری یەکدین و بنەمای هەر نەتەوەیەکن . بۆیە دەکرێت وەکو بەرهەمهێنەری نەوەی نوێ بە وێنەی منداڵدان یان بێستانی بە پیت ناویان ببەیت . بەڵام من لە شوبهاندنەکەم تۆزێک باڵاتر هەڵدەکشێم و دەڵێم گەل وەکو مامر وایە لەهەمان دەمدا هێلکەش دەکات و جیقنەش دەڕێت !

هێلکە نموونەی رەسەنایەتی و بەردەوامی ژینە ، بەو پێوەرەی گشت بوونەوەرێک لە هێکەوە سەرە جووقە دەکات ، تەنانەت مرۆڤیش لەهێلکەدانی ئافرەتەوە چەکەرە دەکا بۆیە ، ئەگەر رێگەم پێ بدەن هەموو ئەو جوامێرانەی ئەمڕۆ لەبەرەکانی شەڕ لەدژی مژتارەکان و شەوگەردەکانی ( شەمشەمەکوێرە بە کرمانجی سەروو ) داعش و هاوکووفەکانی وەستاون و بەرەنگاری لە تیشک و جوانی خاک و گەل دەکەن ، یان هەموو ئەو مرۆڤە مەزنانەی هاوکار و پشتیوانیانن ، بە بەرهەمی جوانی گەلییان دەچوێنم و ئەمانە هێکەکەن بە بێ سێ و دوو .

کۆمەڵی کوردەواریش وەکو هەر کۆمەڵگەیەکی ئیسلامی لە م دەردە رەشەی ناوچەکەی گرتۆتەوە بەدوور نییە ، ئەوەتا جاعشی کورد جوون جوون لە کونە تاریەکانیان دەردەچن و دەچنە ناو داعشەوە ، جاعشی کورد جاشایاتیەکی ئیسلامییە بۆ عرووبەو میرەکانی سعوودییە .ئەمانە جیقنەی مریشکن ، بۆیە داوا لە دەسەڵاتدارانی کورد دەکەم رێگری لەو ریقنانەی گەل نەکەن و با برۆن  خۆیان ردێنە خەناوییەکانیان و شەرواڵە کورتەکانیان هەر پیرۆزی عرووبە بن ، چونکە ئەم جاعشانەی کورد خەسلەتی گوونی قۆڕیان هەیە ، بەلەشەوە بن هەر ئۆف و بشبڕێن هەر ئۆف ، جا کە خۆیان ملیان لە تاریکی ناوە ئێوە بۆ لێیان دەبنە مووی لووت و بەربەست ، با بڕۆن سەد  بەرد لە دوایان ، هیچ نەبێت ئەم نەخۆشانە دەرۆن و سادیزمی خۆیان لە عەردێکی دی پەیڕەو دەکەن و بەرۆکمان بەردەدەن ، ئەمانە چەشنی دراکیۆلا تینووی خوێن ڕشتنن ، ئەگەر نا چ مرۆڤێکی تەندرووست هەیە بە هەر پاساوێک بێت دەستی بچێتە خوێنی کەسێکی دی و یان بە وێنەی پاساری ملی برای مرۆڤی خۆی بقرتێنێت .

 

 

 لبيرە من  دهێت  جارەکێ  کە فتبوو   بەرجاڤێن من  دەما  لناڤ  رۆژنامەك  ئە لمانی دە  هاتی و  من  خاندی ، دبێژن  چە ند  زانايە ك  جيهانی  دڤيان  ئەزمونەکێ  دروستبکە ن  لسە ر چە ند  ئاژەلێن  مە يموونان   برێکەك  زانابوون و ئا قلانە  وکا هە تە   چە ندێ  دێ  مڤايێ   ژێوەرگرن  د ئايندە دا  . ئينان  پێنج  مە يموون  ئێخستنە  لناڤ ئۆدەکێ دە  تنێ   ژبۆوان  تەرخانکربوو  ، ولگەل  هندێ  ئينان   پە يسکەك  "پێپليسکەك " دانان  لناڤ  جهێ  تەرخانکری دە  ولهنداڤ   پە يسکێ   وشيە ك  "مۆزان "  دالەقاند  ب هەواڤە ، لبن  جاڤدێريا  وان زانايێن  دەست  نيشانکری  ، دەما  جاڤێ  مە يموونە  ب مۆزان  کەتی  ئێکسە ر  ئێك  ژوانە  چو سەر  پە يسکێ و  دا مۆزێ  بخۆت  ئينا  وان  زانايێن  خودان  ئە زمون   دە ست  دانا  سەر  مە رپيجێ  ئاڤێ و  ئاڤ  رەشاند  لوان  هەر چار مەيموونێت  ل خۆارێ  وحالێ  وان  پرنخۆشکرن  هەتا  ئەو مە يموون   لسەر پە يسکێ  هات  خوارێ  ، زانايان  دەست  ژ رەشاندنا  ئاڤێ  بەردان  ئانگو بە سکرن  ، لێ  هەردەما  مە يمونە کی  هەوڵدابە  بۆ  سەر  پە يسکێ  بچيت و قە ستە  مۆزان  بکەت   ئێکسە ر  ئاڤ  لوان  مەيموونێت  خۆارێ  دهات  رەشاندن  ژلايێ  زانايان ڤە .  مە يموونە   نە دڤيا   هەڤالێ  وان  بچيت  سەر       پە يسکێ  و شەروتێکدان  لگەل  ویدادکرن  چونکی دا  ئاڤ  لوان  نەهێت  رەشاندن ،  بۆ ماوێ    چە ند  جاران ،  ل داويێ   چونە  سە رپيسکێ  ژلايێ  هەر پێنج  مەيموونان ڤە   تشتەك  نە  رەواو  دروست  ديت  .     ئە بوو  ئە ڤان  زانايان  ئە زمونێ  خۆە  گوهارت و  مە يموونك  دەرخست  پاشان  ئێکدن  خستنە  لناڤ  جهێ  ویدە  لگەل  هەر  چارێن  دن  ،  دەما  مە يموونێ  نوو  جاڤ    ب  مۆزا  کەتی  ئێکسەر  قەستد کرە  مۆزان  ، لێ  ئەڤانێت  دن   چۆنێ  بشە رو  نەدهێلان  چونکێ  دترسيان  بێن  رەشاندن  ب ئاڤێ  وەکی  جارێن دن ، ئەوژی  نە چاربوو  جاڤلێکر  ونە جۆ  سەر   پە يسکێ  لێ   نە دزانێ  ئەگەر ژێ  چیيە   . ئينا  زانايان  مە يموونەك  دی  گوهارت  بۆ  جارە  دوويێ  دەما  جاڤێ  وی  ب مۆزا  کەتی  ئێکسەر  بە زييێ و قيژکرێ  لێ هەڤالێن  لگەل  وەکە جاران  نە دهێلان و رێلێ  گرتن  هەتا  ماوەيەکی  ئەوژی  ڤێربو  نە دچويێ  وجاڤ ترساندیبوو   لێ  نە دزانی  ئەگەر  چیيە  .

هەر وەسە  ئەڤ  ئە زموونە  بەردەوامبوو  بڤی  رەنگی  هەتە  هەر  پێنج  مە يموون هاتن  گۆهارتن    و کە سی  ژوانە  قە ستە  موزان  نە دگر و نە دوێرين  جاڤ  ترسانديبوون  ، هەر مە يموونێ  قەستکربا  سەر  پە يسکێ   دامۆزان  بخۆت  هەمو  ب شەروتێکدان  لگەل  دچۆن  و نەدهێلان  . لێ  يا سە يرو  سە رسورمان   ئە وبوو  نە يە  خوياو  ئاشکرابوو  ژلايێ  هەر پێنج   مە يمونان ڤە  کا بۆچی  قەستە  سەر پەيسکێ  ناکەن  لگەل  هندێ  بەردەوامبوو   هەتە   داويێ  . دکارين  بێژين  ئەڤ  مانە  نەچۆنا  سەرپە يسکێ   بۆ دياردە ك  نە ديارو خويا  لناڤ  مە يموونان دە   هەتا  داويێ  بێ  کو بزانن  ئەگەر ژهندێ  چييە  . لێ ئەو  نە چوونا  سەر پە يسکێ  ژلايێ  مەيموونان ڤە  تنێ  تێزانين  ژلايێ  زانايێن  خۆدان  ئەزموون ڤە  وئە و  کەسێن   پلاندانەرێن  لسەر ڤی  کاری وپێرابووين  .

 د باوەريا  من دە  ئيرو  ئەڤ  نە خۆشيا  پيدابوويی  بناڤێ  داعش و توندرەوە  ئيسلاميوو  ئە نسار ئەلسنە و جيهاد وئە لتە وحيد و  پارتيا  بە حسە  ژناڤبری و نە قشەبەندی و القائيدە و  ..... هند .    مينا   ئە زموونا  مە يموونانە  ئەوە  مە باسژێکری  لێ هاتييە  ، چونکــــــی  لگۆرپێزانين  من  تانها  خوويا  نيينە و ئە م نزانين  و نهاتيە  ئاشکراکرنا  کا  داعش  کييە  وپالپشتێ  وان  کييە  ؟  رێبازو  پێروپرۆگرامێن  وان  چيينە  ؟  ئە رێ  مەبەستە ك  تايبەت  هە يە  يان  تنێ  تێکدانە ؟  راستە  ئارمانجا  وان  ئاڤاکرنا  دەولەتەك  ئيسلامييە  ل دەڤەرێ  يان  خرابکرن و تێکدانە  وەلآتێن  ئيسلامييە  ؟  ئەرێ گەلۆ  چما  ئە ڤ  شەرێ  داعش  پيدابوويە   وئارمانج  ژڤی  هاتنا  داعش  چييە ؟ وکا چی  دڤێن و داخوازێن  وان  چيينە ؟ ئەرێ  راستە  مە زهە بێ  سونی  دڤێت  هە رێمەك  سەرخۆوبون  دروستبکەت  ودوربيت  ژدەستهلاتا  شيئە و مالکي  ..... وزێدە باری  ڤان  پسياران  کۆمەك  دن پسيار هەنە  د بێ  بەرسڤن  .   ئە ڤە  هەموو  ڤە دگەرێن  و دبنە  جهێ  پسيارێ  تنێ  بۆوان  کەسێن  پلاندانە رو  و زانايێن  ل پشت  هێزێن  ڤێ  بۆيەرێ  مينا   ئە زمونا  مە يموونا  .  ژبەرکو  ئەڤان  توندرەوان  چ  رێبازو  بەرنامێت   دينی و  سياسی و نينن  کو  لسەر  بمە شن  ،  تنێ  ئارمانجا  وان کوشتن و تالانکرن و سەربرين و  ژناڤبرنا  خەلکێ  بێ  گونە ‌‌هوو  سڤيلە .

تارقێ  حە سۆ

23– 07 – 2014         

ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

 

  

 

 

 



لە كاتێكی وەهادا حاڵ و گوزەرانی خەڵكی باشوری كوردستان ئەمەبێت كە ئێستا لە بەرچاوە و گیرۆدەی چەندین قەیرانی وەك بێ موچەیی و بێ بەنزینی و بێ كارەبایی و دەیان گرفتی ترە، بەڵام توركیا ئاماژە بەوە دەكات (باكوری ئێراق) واتا باشوری كوردستان دووەم شوێنی جیهانە بۆ ساخكردنەوەی شتومەك و كاڵاكانی ، ئەوە جگەلەوەی نەوت بە بۆری و بەتەنكەر ئەڕژێتە گەروی ئەو وڵاتەوە كە ئامادەنییە ناوی كوردستان لە ئەدەبیاتی خۆیدا بكار بێنێت، ڕەزامەندی توركیا بەوەی نەوتی كەركوك لە ڕێی بۆریەكەی كوردستانەوە بەرو بازارەكانی جیهان هەناردەبكرێت هێچ شرۆڤەیەك هەڵناگرێ جگەلەوەی ئاشكرایە كە سامانی سروشتی ئەم هەرێمەی بەتەواوی خۆرخ كردووە،
خاك و گۆمەڵكای كوردستان لە ڕوی دیمۆگرفی و جوگرافیەوە تەنها پێك نەهاتووە لە گەلی كورد و یەك خاكی پارچەنەكراو، كەواتا لە پرسێكی چارەنوس سازدا كۆدەنگیەكی نەتەوەیی و نیشتمانی پێویستیەكی لە پێشینەیە، ئایا لەو ڕووەوە بەرپرسانی باشوری كوردستان تا چ ئاستێك توانیویانە ڕەزامەندی پێكهاتە نەتەوەیی و ئەتنیكیەكانی هەرێمی كوردستان و گەلی كوردی بەشەكانی تری كوردستان بەدەست بێنن؟ بەدڵنیایەوە بەوئاراستەیەشدا یەك هەنگاویش نەهاوێژراوە،
لێرە دا دوو بژاردە بەرچاودەكەوێت یەكەم هەرێمێك لە چوار چێوەی ئێراقدا بە سیستەمی فیدراڵی یاخود كونفیدارڵی بە جەختكردنەوە لەسەر بەدەست هێنانی سەرجەم مافە دەستوریەكان و هاوبەشیەكی ڕاستی لە بەڕێوەبردنی ئێراقدا، دووەم دەوڵەتێكی بەناو سەربەخۆ و بە ناوەڕۆك كۆڵۆنی توركیا كە تەنها ناوەكەی بۆ كوردبێت وناوە ڕۆك و بەرهەمەكەی بۆ وڵاتێكتركە سەرمەشقە لە دژایەتی كوردو ڕێگری لە بەدەست هێنانی مافەڕەواكانی، هاوكات زیادكردنی دوژمن و نەهامەتی بۆ گەل و دەسكەوتێكی بەرماوەش بۆ كاسانێكی دیاریكراو بەدوای خویدا دێنێت، بۆیە كاركردن لەسەر سوز و بەو لۆژیكە مامەڵەكردن لە گەڵ پێشهات و روداوەكان زیانی زیاتر دەبێت لە قازانجی،
ئەو قسانەی كە گوایە سەربەخۆیی پێویستی بەوەیە باجی قورسی بۆ بدرێت زۆر نالۆژیكیە، لە بەرئەوەی هێچ گەلێك بە قەد گەلی كورد قوربانی بۆ ئازادی و سەربەخۆیی نەداوە، ئەوە لە كاتێكدا ڕاسیتە دەسەڵاتدارو بەرپرسانی ئەم هەرێمە پێشەنگ بن لە قوربانی بەخشین، ئەوەی ئێستا لە باشوری كوردستان بەدیدەكرێت نێوان ژیانی حكومڕان و گەل ئاسمان و رێسمانە، بۆیە هیچ گەرنتیەك نیە سەبارەت  بەوەی لە ئەنجامی هەربویەر و پێشهاتێكدا گەل بەرخۆدان و خۆڕاگری بكات لە هەمبەر دەست درێژی و هێرشی دوژمنان، ئەو بۆ چونەش لە ڕەش بینیەوە سەرچاوە ناگرێت و بێ باوەڕی نیە لە ئازایەتی و تێكۆشەری گەلی كورد، ئەوەتا لە ڕۆژئاوی كوردستان سێ ساڵە بەرخۆدان و خۆڕاگری دەكرێت لە بەرامبە ئەو هێزە دڕندەیەی ناوی داعشەو چەندین وڵات هاوكاری دەكەن، ئەو گروپەی لە كورتترین ماوەدا شكستی بە سوپایەكی پڕچەك و جبەخانەی ئێراق هێناو دوو پارێزگای وەك موسڵ و تكریت داگیركرد، لە ڕۆژ ئاوای كوردستان گوندێكی بۆ داگیر ناكرێت،
بڕوام وایە ئێمەی باشوری و ئەوانی ڕۆژئاوایی جیاوازنێن لە خەبات و تێكۆشان، بەڵام ئەوەی خەڵكی باشوری ساردكردۆتەوە دەسەڵاتدارەكانە كە ژیانێكی فیرعەونیان بۆ خۆیان دەستەبەركردووەو ژیانی خەڵكەكەشان داوەتە دەست قەدەر، بەڵام گەلی رۆژئاوای كوردستان چاویان لەوەیە كە سەرۆكی پارتە دەسەڵاتدارەكەیان وەك هەر هاوڵاتیەكی ئاسایی كوڕەكانی لە سەنگەری بەرەی شەڕن بۆ پاراستنی دەسكەوتەكان، هەر لەو سەنگەرانەشدا كورێكی شەهید دەبێت و كورێكی تری برینداردەبێت، ئەو هەڵوێستە ئیرادە ئەبەخشی بە گەل بۆ ئەوەی گیانی خۆی بكاتە قوربانی وڵاتەكەی، بەرخۆدانی ڕۆژئاوا بەگشتی و كانتۆنی كۆبانی بەتایبەتی لەم كاتەدا ئەومان پێدەڵێت كە پاراستنی ئازادی و سەربەخۆیی و دەوڵەت، پێش هەر شتێك بەرخۆدانی گەلی پێویستە،
هەزار جار بەڵَێ بۆ دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان بە ناسنامەو ئیرادەو ناوەڕۆكێكی كوردانەوە، بەڵێ بۆ دەوڵەتێك خاوەنی سەروەری خۆی بێت و تەنها هێز لە ئیرادەی گەلەكە وەرگرێت، بەڵێ بۆ دەوڵەتێك سامەنەكەی لە خزمەتی گەلدا بێت، بەڵێ بۆ دەوڵەتێك سەرۆكەكەی هەست بەئازاری جەرگ سوتانی دایك و باوكی شەهید بكات، بەڵام نەخێر بۆ ئەو دەوڵتەی خاوەنی ئیرادەو سەروەری و سەربەخۆیی بڕیاردان نەبێت

 

 

 

 

 

 


پاش چەندین ساڵ مشتومڕ, رۆژی پێنج شەمە 24ی تەموز , پەرلەمانی  کوردستان یاسای بودجەی حیزبەکانی پەسەند کرد, پەسەندکردنی یاساکە یەکێک لە داخوازەکانی 3 پارتە بەناو ئۆپۆزسیۆنەکەی جارانی ناو پەرلەمان بوو بۆ هاتنە نا حکومەت.
بە پێی یاسا نوێکە بزووتنەوەی گۆڕان بودجەکەی لە 600 هەزار دینارەوە بەرز بوەوە بۆ 3 ملیار و 600 ملیۆن دینار بە رێژەی 600% زیادیکردووە, یەکگرتوی ئیسلامی بودجەکەی لە 450 هەزارەوە بۆ ملیارێک و 140 ملیۆن دینار بە رێژەی 260% زیادی کرد, کۆمەڵی ئیسلامیش لە 350 ملیۆنەوە بۆ 780 ملیۆن زیادی کرد. بە رێژەی 105% زیادی کردووە.
بە پێی ئەم یاسایە پارتی و ینک و گۆڕان پێکەوە مانگانە((4,800+3,600+3,600)) 11ملیار  دینار وەردەگرن, لە ساڵێکدا دەکاتە 121 ملیار دینار کە نزیکە بە  100 ملیۆن دۆلار,کە تەنها بودجەی ئەم 3 لایەنە  هاوتایە بە بودجەی سەرجەم پارتە سیاسییەکان لە وڵاتە پێشکەوتووە دەوڵەمەندەکانی جیهان, تەنانەت  زیاترە لە بودجەی  حیزبەکانی تورکیا  لە ساڵی ئاسایی کە هەڵبژاردنی تێدا ئەنجام نەدرێت, لە کاتێکدا ئابووری تورکیا32 جار گەورەترە لە ئابووری کوردستان و ژمارەی دانیشتوانیشی 15 هێندەی کوردستانە.
ئەم بودجە زەبلاحە  بۆ ئەم پارتانە وێڕای  وەرگرتنی  تەموینی خارجی و خاوەندارییەتی  کۆمپانیا و بەخششی زۆرو زەبەنی سەرمایەداران و ئۆلیگارشییەکان نا هاوسەنگی سیاسی دروست دەکات و  زەمینە بۆ باڵادەستی سیاسی دروستە کات کە هیچ لایەنێک  نەتوانێت پێشبڕکێیان بکات , بەمەش زەمانەتی باڵا دەستی سیاسی خۆیان بۆ ماوەیەک درێژ دیاریدەکەن.
ئێمە وێڕای شەرمازارکرنی ئەم یاسا تاڵانییە, داواکارین بودجەی حیزبەکان کەمبکرێتەوە بۆ نیوەی پێشوو  و هاوسەنگی لە نێوان لایەنە سیاسییەکان لە روی ئابوورییەوە رابگرترێت و هەوڵی کەمکردنەوەیان بدرێت و کار ئاسانی بکرێت بۆ دامەزراندنی پارتی سیاسی نوێ و بەشداری هاووڵاتیان لە ژیانی سیاسی بە دانانی بودجەی دیاریکراو بە پارتی نوێ  و لانی زۆری بوجەی  هیچ لایەنێک لە 1 ملیۆن دۆلار زیاتر نەبێت لە مانگێکدا و تەموینی خارجی و بەخششی سەرمایەداران وشک بکرێت و حیزب و سەرکردەکانیان  بێبەری بکرێن لە چالاکی ئابووری و سزای قورسیش  بۆ پێشێلکاران دیاریبکرێت.
هەڵمەتی  دادپەروەری لە هەرێمی کوردستان
25-7-2014
 

 

 

 

 

هەنگاوەکانی بەرەو سەربەخۆیی باشووری کوردستان دوای داگیرکرانی هەرێمی موسڵ لە لایەن دەوڵەتی ئیسلامی سووریە و عێراق (داعش)وە، شەڕی نێوان شیعە و سوننە و ئازاد کردنی ناوچە کێشەدارەکانی باشووری کوردستان لە لایەن هێزی پێشمەرگەوە خێرایی زیاتریان بە خۆیانەوە بینیوە.

پێنج سەدساڵ لەمەوبەر لە ساڵی 1514دا لە ئەنجامی شەڕی نێوان ئیمپراتۆری عوسمانی سوننە و پاشایەتی سەفەوی شیعەوە دابەشکراو و بوو بە قوربانی خوێنرێژی و رکەبەری نێوان مەزهەبەکانی ئیسلامی. دواتر لە ساڵی 1918دا دوای کۆتایی هاتنی شەڕی یەکەمی جیهانی و دابەشکردنی خاکی عوسمانی خاکی کوردستان لەنێوان سێ وڵاتی تازە دامەزراوی عێراق، سووریا و تورکیا دابەش کرا. نیشتیمانی کوردان بەدەر لە ئیرادە و ویستی خەڵکی کورد دابەشکراوە و لە رۆژی دابەشکرانیەوە تا ئەمرۆشی لە گەڵ بێت، بێ وچان گەلی کورد لە هەموو پارچەکانیدا خەباتی کردووە بۆ وەدیهێنانی سەروەری ئینسانی و مافەکانی مرۆڤیی خۆی.  جۆڵانەوەی خانی لەپزێرین  لە  1609 لە ناوچەی ورمێ دژی شا عەباسی سەفەوی بۆ بەدەست هێنانی سەربەخۆیی کوردستانی ژێر دەستی سەفەویەکان دەسپێکی ئەو جۆڵانەوانە بووە کە لەماوەی پێنج سەد ساڵی رابردوودا لە کوردستان بەرێوە چووە.

دابەشکردنی یەکەمی کوردستان و بەدوای ئەو دامەزراندنی وڵاتانی تازە لە رۆژهەڵاتی ناوەراستەوە دوای کۆتایی هاتنی شەڕی یەکەمی جیهانی، بەدەر لە ئیرادەی گەلانی ئەو ناوچەیە، هەرێمی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە سەر چەندین ولاتی تازە دامەزراو دابەش کراوە و حکوومەتە دیکتاتۆری و تۆتالیتەرەکان حاکم کراون بۆ سەرکوتی خەڵکی ناوچە و پاراستنی بەرژەوەندی براوەکانی شەڕ.

ئاکامی ئەو رەوشە سەرهەڵدانی دەیان شەڕ و قەیرانی نەتەوایەتی و ناوچەیی و تەنانەت شەڕی نێوان ئێران و عێراق و شەرەکانی دیکەی ناوچە بووە. ئابووری ناوچە سەرەرای بوونی سەرچاوە دەوڵەمەندە ژێر زەویەکان لە خراپترین حاڵەتدایە. زۆربەی هەرە زۆری خەڵکی هەرێمەکە لە ژێر هێلی فەقیری دا دەژین و بەشی هەرەزۆری ئیمکانات و سەرمایەی دەوڵەتانی ناوچە بۆ چەکوچۆلی سەرکوتی خەڵک بەکار دەبردرێت.

دەسپێکی بزاڤی ناسراو بە بەهاری عەرەبی نیشانی دا بە بێ چارەسەری کێشەکانی ناوچەیی، ئایینی و نەتەوایەتی دێموکراسی ناتوانێت لە رۆژهەڵاتی ناوەراست دا جێی خۆی بکاتەوە و نەهادینە بکریت. سەرەرای بوونی دستوورێکی بە روالەت دێموکراتیک، دەوڵەتی عێراقیش کە لە سێ قەوارەی جیاوازی شیعە، سوننە و کورد پێک هاتووە بە هۆی نەبوونی دادپەروەریەک لە دابەشکردنی دەسەڵات و رابردووی تاڵی رابردوو  ئەمرۆ گەیشتووتە هەڵدێری لێک هەڵوەشان.

لە سەدەی شانزدەهەمەوە تا شەڕی دووەمی جیهانی کیشوەری ئورووپا یەکێک لە خوێناویترین ناوچەکانی جیهان بوو. سەربەخۆیی وڵاتانێک کە سەردەمانێک لە ژێر رکێفی ئیمپراتۆریە گەورەکانی ناوچەبوون بوو بە هۆی گەشەکردنی هەرکام لەو وڵاتانە بە جیاو و بە پیی ئەو پەرەئەستاندنی دێموکراسی و سەر ئەنجام بە دامەزراندنی یەکیەتی ئورووپا و بازاری هاوبەشی ئورووپا، ئەو ناوچەیەی کردۆتە گەورەترین ناوچەی سەقامگیری جیهان، کە لەودا بنەماکانی وەک رێزگرتن لە مافی مرۆڤ، مافی سەروەری نەتەوەکان و کەمینە نەتەوایەتیەکان، دێموکراسی و گەشەسەندن، رێز لە کەڕامەتی مرۆڤ بوونەتە نرخ و بەهای هاوبەش.

بۆ ئەوەی رۆژهەڵاتی ناوەراست و ئێرانیش لە گەڵ دابێت، بگات بە ئاشتیەکی سەقامگیر، پێویستە نەخشەی ژئێۆپۆلیتیکی ئەو هەرێمە سەر لەنوێ بە پێی ویستی نەتەوەکانی پێکهێنەری ناوچەکە بگۆردرێت و گەلانی ناوچە بگەن بە مافەکانی خۆیان، تا بتوانن لە هەلومەرجێکی وەک یەک بەرەو ئاوەدانکردنەوە و هاوژینیەکی ئاشتی خوازانە و پێشکەوتووانە لە هەرێمدا هەنگاو بنێن. لەو رووەوە رەوتی سەربەخۆیی باشووری کوردستان دەتوانێت ببێتە سونامیەکی نوێ لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەراست دا. شۆکی سەربەخۆیی کوردستان بەتایبەت بۆ دەسەڵاتدارانی ئێران و سووریا و تا ئاستێکیش تورکیا لەوانەیە جەڵتەهێنەر بێت، بەڵام ئەم رووداوە دەبێتە هۆی تێکچوونی دۆمینۆی دیکتاتۆرەکانی ناوچە و بە ئازادی گەلانی ناوچە، دێموکراسی، گەشەسەندن و ئاشتی روو بە هەرێمێک دەکات کە زیاتر لە پێنج سەد ساڵە لەخوێن دا دەگەوزێت. 

 

سەربەخۆیی کوردستان دابەشکردنی هیچ وڵاتێک نیە، بەڵکوو لە حاڵەتێکی وادا، وەسەریەک کەوتنی نشتیمانێکە کە پێنج سەد ساڵ لەمەوبەر لە لایەن داگیرکەرانەوە دابەشکراوە و سارێژکردنی برینە قووڵەکانی رۆژهەڵاتی ناوەراستە. کورد سەرەرای سەرکوت و هەوڵی زۆری دەوڵەتانی ناوەندی ئێران، تورکیا، عێرا ق سووریا قەت نەبووتە بەشێک لە کۆمەڵگای ئەو وڵاتانە. لەوماوەیەدا دەسەلاتگەلی زۆر لە سەر کار لابردراون، حکوومەتی جۆراوجۆر دامەزراون و و سەرکوت و زەبر و زەنگی زۆر بەسەر گەلی کورد دا تاقی کراوەتەوە. بەڵام سەرەرای ئەوە خەبات و مافخوازی نەتەوەی کورد رۆژ بە رۆژ گەشەی سەندووە و ئەمرۆ سەرانسەری کوردستانی گرتووە. ئێستا دەبی بۆ هەموولایەک روون ببێتەوە تا پرسی کوردی لەو وڵاتانەدا چارەسەر نەکرێت نە دێموکراسی لەوێ جێگیر دەبێت نە ئاشتی و پێشکەوتن بەخۆیەدە دەبینێت.

دکتۆر نەجمەدین عومەر کەریم لە دایکبوی ١٩٤٩ گەڕەکی شۆڕجەی کەرکوک و کەسایەتی چالاک و نێشتیمان پەروەر ، لە ساڵی ١٩٧٢  پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەی کوردستانە وە کردوە، لە ساڵی ١٩٧٦ وە ڕو لە وڵاتی ئەمریکا دەکات و وەک کوردێک ڕۆڵی بەرچاوی گێڕاوە و بەشداری زۆر چالاکی نەتەوەیی و سیاسی کردوە و یەکێک بوە لە دامەزرێنەرانی ( کۆنگرەی نیشتیمانی کوردستان ) و لەدوای گەڕانەوەشی لە ساڵی ٢٠٠٩ بۆ کوردستان و بەشداریکردنی لە کۆنگرەی سێی ی.ن.ک و بەختی دەنگهێنان یاری دەبێت ودەکرێت بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی ،ئەمجارە قوڵتر دەچێتە نێو گەمەی سیاسەت و لە هەڵبژاردنی شارەوانێکان بۆ پەڕلەمانی عێراق  لە ٧ / ٣ / ٢٠١١ ئەرکی سەرۆکی لیستی هاوپەیمانی کوردستانی لە کەرکوک پێدەسپێردرێ، دواتر دەبێتە ئەندامی ئەنجومەنی نیشتیمانی عێراق لە مانگی نیسانی هەمان ساڵ وەک پارێزگاری کەرکوک  دەست بەکاردەبێت و پۆستی پارێزگاری کەرکوکێکی خەرابستان و وێرانەی ڕادەست دەکرێت  !!؟

خۆشبەختانە دکتۆر نەجمەدین ، جیا لە پیشەکەی کە پزیشی دەمار و جومجومەی مێشکە، بۆ نەخۆشیە سەختەکانی کەرکوکیش بو بە دکتۆرێکی خەمخۆری پیشەیی، دکتۆر نەجمەدین، شەو و ڕۆژی لێکدا و قۆڵی دڵسۆزی و بەئەمەکی لێهەڵماڵی و کەوتە خزمەتکردن و نوێژەنکردن و جوانکردنەوە و دوبارە لە نوێ بنیاتنانەوە و چارەسەرکردنی کێشەکان . ڕێگرتن لە تەشەنەکردنی ئاگری ناکۆکی نێوان پێکهاتە ڕەسەنەکانی کەرکوکی کردە سەرمەشقی کارەکانی، بەوەش توانی دوبارە ژیان بە بەر شارەکەدا بکاتەوە ، ئەمانە نەک هەر بوو بە مایەی دڵخۆشی و دەستخۆشیلێکردنی کەرکوکیەکان و بەس  بەڵکو

ئەم ماندوبونە ، د.نەجمەدینی کرد بە وێردی سەر زمانی گەورە و وردی کەرکوکیەکان ، ڕۆژ بەڕۆژ شاکارە جوانەکانی سرنجی خەڵکی زیاتر پەلکێشی لای خۆی دەکرد ، دکتۆر نەک هەر بوو بە ( پارێزگاری کەرکوک وەک هەر شارێکی ئاسایی ) بەڵکو بوو بە ( سەرکۆماری  عێراقێکی بچوک ) ( عراق مصغر ) کە زۆر جار کەرکوک بەوە چوێنراوە ، د. نەجمەدین کەریم بو بە خۆشەویستی بەشێکی زۆر لە خەڵکی کوردستان و خەڵکانێکی دەرەوەی یەکێتیش، بەمە بەڕێزیان بون بە خاوەن متمانەی کەرکوکیە ڕەسەنەکان بەگشتی و کوردە کەرکوکیەکان بە تایبەتی هەم لە ناوەوەی کوردستان و هەمیش لە نێو ڕەوەندی کوردی لە دەرەوەی ووڵات، دکتۆر توانی بنکەیەکی جەماوەری و شوارایەکی قایمی کەرکوکیەکان بۆخۆی مسۆگەر بکات، ڕەسیدی لە سۆنگەی بڕیاری مانەوەی لە کەرکوک و جێنەهێشتنی کەرکوک و کەرکوکیەکان تا دەهات زیاتر هەڵدەکشا 

دکتۆر نەجمەدین لە زۆر چاوپێکەوتنی تەلەفیزیۆنی و ڕۆژنامەوانیدا، جەختی لە سەر جێنەهێستنی کەرکوکیەکان دەکردەوە، کە ئەوەش تاکە داوا و ئۆمێدی کەرکوکیەکان بوو، لە چاوپێکەوتنێکیدا کە لە سەروبەندی بانگەشەی هەڵبژاردن بوو لە نیوەی نیسانی / ٢٠١٤ لەگەڵ کەنالێکدا کە بەزمانی عەرەبی ئەنجامدرا، لە پرسیارێکدا کە ئاراستەی جەنابیان کرا سەبارەت بە جێنەهێشتن یا جێهێشتنی کەرکوک ؟؟ دکتور لەوەڵامدا وتی ، من ماوەیەک وەک پەڕلەمانتاری عێراق کارم کرد ، بەڵام نەمتوانی بە باشی خزمەتی کەرکوک بکەم ، بۆیە بڕیاری گەڕانەوە بۆ کەرکوکم دا، لەدرێژەی قسەکانیدا وتی ئەوەی بیەوێ خزمەتی کەرکوک بکات، دەبێت خۆی لە شارەکەدابێت و ناکرێ لە دەرەوەی کەرکوک ئەو خزمەتە بکات !! هەمیشە دکتۆر بەجەختکردنەوەی لەسەر جێنەهێشتنی کەرکوک و کەرکوکیەکان دەکردەوە ، بۆیە تا دەهات خۆشەویستر دەبو

هەڵبژاردنە پەڕلەمانیەکەی ئەمساڵی عێراق کە لە ٣٠/٤/٢٠١٤ ئەنجامدرا ،  دکتۆر نەجمەدین وەک سەرۆکی لیستی یەکێتی ٢٦٦ لە کەرکوک دەسنیشانکرا ، ئەوەندەی توانیمان پشتیوانیمان لێکرد و دەنگمان بۆی کۆکردەوە  ، ڕەنگە دوو هۆکاری سەرەکی و گەورە لە پشتی ئەم پشتیوانیە زۆر و زەوەندەی د.نەجمەدینەوە بوبێ لە لایەن ئێمەی کەرکوکیەکانەوە   ( بۆیە دەڵێم کەرکوکیەکان چونکە تەنها کەرکوکیەکان مافی دەنگدانیان هەبوو ) . ؟

 ١  / لە دوای وەرگرتنی پۆستی پارێزگاری کەرکوک لە لایەن د. نەجمەدین کەریمەوە و بەراورد بەو سەردەمی چەند ساڵەی ڕابردو کە پۆستی پارێزگار بەدەستی بەڕێز کاک عەبدالرحمن مصطفی وە بوو، کەرکوک پێشکەوتن و گەشەیەکی زۆری بێ جیاوازی لەسەر دەستی د.نەجمەدین بە بەخۆوە بینی ، کە ئەوەش دەنگدانەوەیەکی زۆری لێکەوتوە و بەردەوام کێڕڤ و خۆشەویستی پارێزگاری تازەی هەڵدەکشاند

 ٢  /  لە گەرمەی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریەکانی بەشاری کەرکوک ،  بە جای سوپاس و دەستخۆشی لێکردن ، لە لایەن هەندێ  لە بەرپرسە باڵاکانی پارتیەوە لە کەرکوک لێی کەتبونە دورە تەقە و وەک هێزێکی بەرهەڵستکار دژایەتیان دەکرد ، ئەمەش وای لە هەوادارانیکرد ئەوەندەیتر پشتیوانی لێبکەن و هەوڵی سەرخستنی لە پرۆسەی هەڵبژاردنی  ٤/٣٠/ ٢٠١٤بۆ بدەن و بەڵێنەکەشیان بردەسەر و ژمارەی دەنگەکانیان بەجۆرێک بەرزکردەوە کە زۆر پێوەری شکاند و باڵانسی هێزی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیش لە ڕێگەی دەنگەکانی دکتۆرەوە بە ئاستێکی خەیالی بەرز بونەوە

کرۆکی باسەکەم ئەمەیە کە لێرە بەدواوە دەمەوێ ئاماژەی پێبکەم ! ئەویش ئەو بومەلەرزەیە بوو کە لە تەختی خەونی کەرکوکیەکانیدا ،ئەو بڕیاری خۆکاندیدکردنە  تاک ڕەوانەیەی دکتۆر بوو  کە دور لە دەنگ و ڕای کەرکوکیەکان و مەکتەبی سیاسی یەکێتی دای بۆ پۆستی سەرکۆماری عێراق کە ئەمەش هەرگیز لە گەڵ خواست و ئۆمێدی کەرکوکیەکاندا یەکانگیر نابێتەوە چونکە بەڕای کەرکوکیەکان جێهێشتنی کەشتیەکەیانە بەرلە گەیشتنیان بە کەناری ئارام ! هەقە لێرەبەدواوە و پاش شکستی دەنگ نەهێنان بۆ پۆستی سەرکۆمار کە لەوە دڵنیام، هەقە کەرکوکیەکانیش بیر لە ئەڵتەرناتیڤیتر بکەنەوە

   دکتۆر نەجمەدین بەم کارەی گلایە کێشەیەکی مەترسیدارەوە کە ڕەنگە زۆرینەی کەرکوکیەکان خۆیان لێی پاراستبێت کە ئەویش ( باڵ باڵێنە و کوتلەکاری ) ناو یەکێتیە ، بەشی هەرە زۆری یەکێتیە کەرکوکیەکان هەمیشە لەیەک مەسافەوە تەماشای کوتلەکانیان کردوە و هەردەم دەستیان بەیەکێتی ناو یەکێتیەوە گرتوە ،  جەنابیان بەم کارە شکستخواردوەیان درزی خستە ناو متمانەکانی خۆی کە لە ناو مەکتەبی سیاسی یەکێتی و هەمیش گۆزەی متنانەی خەڵکانێکی زۆری بە دەستی خۆی بەزەویدا کێشا و ئەگەر سبەی هەڵبژاردنێکی نوێ بێتە پێشەوە ئەوجا دکتۆر لەو باجە گەورەیە بە ئاگادێت کە دەیدات !! بۆیە ( بەر لەوەی غەدر لە کەرکوکیەکان بکات لە بەجێهێشتنیان لە نیوەی ڕێ، غەدری گەورەی لە خودی خۆی کرد ، چونکە دوچاری هەڵوەرینی گەڵای سەوزی دەنگ و متمانەکان هات ) !! خۆزگە دکتۆر دوای ڕاوێژ لە گەڵ خۆی و ژمارەیەک لە دۆستە کەرکوکیە نزیکەکانی ئەوسا بڕیاری دورکەوتنەوەی لە کەرکوکیەکان هەڵدەبژارد 

هەروەها لەسەر ئاستی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیش، من تەمەنام دەکرد کە جەنابیان هەرگیز نەبونایە بە واجهەی یەکێک لەو باڵانەی کە بڕیاری یەکێتی ، ناوماڵی یەکێتی ، ڕابردوی یەکێتی ، داهاتوی یەکێتی ، سەنگی یەکێتی ، مێژوی یەکێتی بەهۆیانەوە توشی ڕوشان و سوکایەتی کراوە

پەڕەى 1 لەکۆى 367 پەڕەدا

بابه‌ته‌کان

Scroll to Top