یەک شەممە, 06 MAY 2012 22:08

نازىَ كردیه‌ فارسى- زانا دڵشاد دزه‌یى

هه‌ڵسه‌نگاندن‌
(0 ده‌نگ)


خاتوونى هونه‌رمه‌ند نازىَ عه‌زیزى دواى تۆماركردنى گۆرانییه‌كى نویَ به‌زمانى فارسى، مانگى رابردوو له‌لایه‌ن ستافیَكى به‌تواناى كلیپسازى ئیَرانى كلیپكرا.
خاتوو نازىَ عه‌یزیزى له‌و باره‌یه‌وه‌ به‌(سڤیل)ـى راگه‌یاند، چه‌ند ساڵیَكه‌ له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ریَكى زۆره‌وه‌ داواى گۆرانى فارسى لیَ ده‌كریَت، بۆیه‌ چه‌ند گۆرانییه‌كى به‌زمانى فارسى تۆماركردووه‌، یه‌كیَكى كلیپ كردووه‌ به‌ناوى "ئیَگانه‌" واتا "تاقانه‌ نازىَ گوتى "ئه‌م گۆرانییه‌ شیعرى میدیا مه‌عروفى و ئاوازى خۆمه‌، له‌لایه‌ن ده‌رهیَنه‌ر ئاكام ره‌زایى كلیپكرا، به‌م نزیكانه‌ كارى مونتاژى له‌ئیَران ته‌واوده‌بىَ و له‌كه‌ناڵه‌ فارسییه‌كان په‌خش ده‌كریَت، هه‌روه‌ها ده‌دریَته‌ سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌ كوردییه‌كان".
واچاوه‌رِوان ده‌كرىَ ئه‌م به‌رهه‌مه‌ فارسییه‌ جه‌ماوه‌ریَكى زۆر بۆ نازىَ عه‌زیزى كۆبكاته‌وه‌، به‌حوكمى ئه‌وه‌ى چه‌ندین ساڵه‌ جه‌ماوه‌ر داواى گۆرانى فارسى لیَده‌كه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ى ده‌نگى له‌هونه‌رمه‌ندى كۆچكردوو هایده‌ نزیكه‌، له‌كوردستان به‌ "هایده‌ى كوردى" ناوى ده‌به‌ن.

خوێندراوه‌ته‌وه‌‌ 430 جار

بابه‌ته‌کان

Scroll to Top